دەرمانەکان
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ زانیاری ورد لەسەر دەرمانەکان. دەرمان بەپێی جۆر، پۆل، یان ناو بگەڕە.
نوێترین دەرمانەکان
259 دەرمان
Omnipen, Principen
ampicillin
ئەمپیسیلین ئانتیبایۆتیکێکی بێتا لاکتامی سپێکتریمی فراوانە و بە ڕێگریکردن لە دروستکردنی دیواری خانەکانی بەکتریا کاردەکات.

Clarinex
desloratadine
دیسلۆراتادین دەرمانێکی نەوەی دووەمی دژە هیستامینەکانە کە کار لەسەر وەرگرەکانی هیستامین دەکات بەمەش نیشانەکانی هەستیاری کەمدەکاتەوە کە بەهۆی دەردانی هیستامین لە جەستەدا دروست دەبن بە شێوەیەکی گشتی بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەستیاری وەرزی وەکو هەستیاری قوڕگ و لووت و گوێ و هەستیاری پێست

Mobic
meloxicam
مێلۆکسیکام دەرمانێکە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن و ڕەقبوون کە بەهۆی حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی جومگەکانەوە دروست دەبێت.

Motilium
domperidone
دۆمپێریدۆن دەرمانێکە بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەکاردێت. بە ڕێگریکردن لە وەرگرەکانی دۆپامین لە مێشک و ڕیخۆڵەکانی سەرەوە کاردەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی جوڵەی خۆراک لە ڕێگەی گەدە و ڕیخۆڵەکانەوە. هەروەها هەندێک جار دۆمپێریدۆن بۆ هاندانی شیرپێدان لە دایکانی شیردەردا بەکاردەهێنرێت بەهۆی توانای زیادکردنی ئاستی پرۆلاکتین.

Duspatalin , Duspatin , fygogel , colospasmin , colofac
mebeverine
مێبیڤێرین دەرمانێکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی (IBS) واتە قۆڵۆنی دەماری بەکاردێت. سەر بە پۆلێک دەرمانە کە بە دژە کرژبوون ناسراون، کە بە خاوکردنەوەی ماسولکەکانی ناو ڕیخۆڵەکان و کەمکردنەوەی کرژبوون کاردەکەن ، لەبەر ئەوەی گرژبونی ئەو ماسولکانە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری ڕیخۆڵە و سک.

Glucophage, Glumetza, Fortamet, Riomet
metformin+hydrochloride
مەتفۆرمین هایدرۆکلۆراید دەرمانێکی دژە شەکرەی زارەکییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی جۆری دووەمی شەکرە بەکاردێت. یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر دەدات لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گلوکۆز لە جگەر و باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین و بەرزکردنەوەی وەرگرتنی گلوکۆز لەلایەن ماسولکەکانەوە.

Sinemet
levodopa&carbidopa
لیڤۆدۆپا&کاربیدۆپا تێکەڵەیەکی دەرمانییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی نەخۆشی پارکینسۆن بەکاردەهێنرێت، کە نەخۆشییەکی دەمارییە و بە نیشانەکانی جووڵەیی وەک لەرزین، ڕەقبوون و خاوبوونەوەی جوڵە تایبەتمەندە, کە ئەم دەرمانە کاردەکات بە زیادکردنی ڕێژەی دۆپامین لە مێشکدا، کە مادەیەکە یارمەتی بەڕێوەبردنی جوڵەی جەستە و هەماهەنگی دەدات ئەمەش نیشانەکانی نەخۆشی پارکینسۆن کەمدەکاتەوە.

Halcion
triazolam
تریازۆلام دەرمانێکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی کەمخەوی بەکاردێت، حاڵەتێک کە بە سەختی خەوتن یان مانەوە لە خەودا دەناسرێتەوە. سەر بە پۆلێک دەرمانە کە پێی دەوترێت بەنزۆدیازیپین، کە کار لەسەر کۆئەندامی دەماری ناوەندی دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کاریگەرییەکی هێورکەرەوە. تریازۆلام بە دەستپێکردنی خێرای کارکردن و ماوەی کاریگەری کورتی ناسراوە، ئەمەش وایکردووە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە بەسوود بێت کە کێشەیان هەیە لە خەوتن بەڵام بۆ پاراستنی خەو بە درێژایی شەو نییە. بەڵام بەهۆی ئەگەری خراپ بەکارهێنان و وابەستەیی، بە شێوەیەکی گشتی تەنها بۆ بەکارهێنانی کورتخایەن دەنووسرێت

Protonix
pantoprazole
پانتۆپرازۆڵ ڕێگریکەری پڕۆتۆن پەمپە (PPI) کە ڕێژەی ترشەڵۆکی بەرهەم هێنراو لە گەدەدا کەم دەکاتەوە. بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە و سورێنچک (GERD)، هەوکردنی سورێنچک و حاڵەتەکانی تر کە ترشی زۆری گەدەیان تێدایە.

Sumycin یان Actisite یان Achromycin V.
tetracycline
تێتراسایکلین دژە زیندەیی سپێکترۆمی فراوانە و بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی جۆراوجۆری بەکتریا، لەوانە زیپکە، هەوکردنی بۆری میز، هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و ئەوانی تر.

Gemfibrozil
lopid
لۆپید ماددەیەکی ڕێکخستنی چەورییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی ئاستی سێ گلیسیرید و زیادکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی HDL لە خوێندا بەکاردێت. زۆرجار لە نەخۆشانەی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن و زیادبوونی سێ گلیسیریدی خوێنیان هەیە بەکاردێت.

Norvasc
amlodipine
ئاملۆدیپین ڕێگریکەری کەناڵی کالیسیۆمە کە خوێنبەرەکان فراوان دەکات و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەکات. بۆ چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن و ئەنجینا (ئازاری سنگ) بەکاردێت.