دەرمانەکان
سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ زانیاری ورد لەسەر دەرمانەکان. دەرمان بەپێی جۆر، پۆل، یان ناو بگەڕە.
Anti
90 دەرمان
Diamicron
gliclazide
دەرمانێکی دابەزاندنی شەکری خوێنە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی جۆری دووەمی شەکرە بەکاردێت , کە بە هاندانی پەنکریاس کاردەکات بۆ دەردانی ئەنسۆلین. ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی ئاستی گلوکۆزی خوێن دەدات.

Amaryl
glimepiride
گلیمێپیراید دەرمانێکی زارەکییە کە بەکاردێت بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە. سەر بە پۆلی دەرمانی سولفۆنیلوریایە، کە بە هاندانی پەنکریاس کاردەکات بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی زیاتر. بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە جارێک گلیمیپیراید دەخورێت، زۆرجار شانبەشانی خۆراک و وەرزشکردن بەکاردەهێنرێت بۆ باشترکردنی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن. لەکاتێکدا کاریگەرە، بەڵام لەوانەیە ببێتە هۆی کاریگەری لاوەکی وەک دابەزینی شەکری خوێن (کەمبوونەوەی شەکری خوێن) و زیادبوونی کێش.

Januvia
sitagliptin
سیتاگلیپتین دەرمانێکی زارەکییە کە بەکاردێت بۆ رێکخستنی نەخۆشی شەکرە جۆری 2. سەر بە پۆلێک لە دەرمانن کەناسراون بە رێگریکەرانی DPP-4 -(dipeptidyl peptidase-4 inhibitors). ئەم دەرمانە کاردەکات بە زیادکردنی ئاستی هۆرمۆنیئیکرێتین، کە یارمەتی رێکخستنی شەکر لە خوێن بەهۆی هانی دەردانی ئەنسۆلین لە پەنکریاس دوای ژەمەکان هەروەها کەمکردنەوەی رێژەی گلوگۆزی بەرهەمهاتوو لە جگەرەوە

Actos
pioglitazone
پیۆگلیتازۆن دەرمانێکی زارەکییە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ چارەسەرکردنی جۆری دووەمی شەکرە بەکاردێت , بە باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین لە ماسولکە و شانەکانی چەوری و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گلوکۆز لە جگەردا کاردەکات. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا.

Jardiance
empagliflozin
ئیمپاگلیفلۆزین دەرمانێکی زارەکییە بۆ نەخۆشی شەکرە و یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەدات لەڕێگەی یارمەتیدانی گورچیلە بۆ دەرهێنانی گلوکۆز لە خوێن.

Bactocill
oxacillin
ئۆکساسیلین دژە زیندەیی بێتا لاکتام بەرگری لە پەنسلیناز بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەوکردنانەی کە بەهۆی ستافیلۆکۆکی بەرهەمهێنەری پەنسلینازەوە دروست دەبن.

Omnipen, Principen
ampicillin
ئەمپیسیلین ئانتیبایۆتیکێکی بێتا لاکتامی سپێکتریمی فراوانە و بە ڕێگریکردن لە دروستکردنی دیواری خانەکانی بەکتریا کاردەکات.

Clarinex
desloratadine
دیسلۆراتادین دەرمانێکی نەوەی دووەمی دژە هیستامینەکانە کە کار لەسەر وەرگرەکانی هیستامین دەکات بەمەش نیشانەکانی هەستیاری کەمدەکاتەوە کە بەهۆی دەردانی هیستامین لە جەستەدا دروست دەبن بە شێوەیەکی گشتی بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەستیاری وەرزی وەکو هەستیاری قوڕگ و لووت و گوێ و هەستیاری پێست

Duspatalin , Duspatin , fygogel , colospasmin , colofac
mebeverine
مێبیڤێرین دەرمانێکە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی (IBS) واتە قۆڵۆنی دەماری بەکاردێت. سەر بە پۆلێک دەرمانە کە بە دژە کرژبوون ناسراون، کە بە خاوکردنەوەی ماسولکەکانی ناو ڕیخۆڵەکان و کەمکردنەوەی کرژبوون کاردەکەن ، لەبەر ئەوەی گرژبونی ئەو ماسولکانە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری ڕیخۆڵە و سک.

Glucophage, Glumetza, Fortamet, Riomet
metformin+hydrochloride
مەتفۆرمین هایدرۆکلۆراید دەرمانێکی دژە شەکرەی زارەکییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بەڕێوەبردنی جۆری دووەمی شەکرە بەکاردێت. یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر دەدات لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گلوکۆز لە جگەر و باشترکردنی هەستیاری ئەنسۆلین و بەرزکردنەوەی وەرگرتنی گلوکۆز لەلایەن ماسولکەکانەوە.

Sinemet
levodopa&carbidopa
لیڤۆدۆپا&کاربیدۆپا تێکەڵەیەکی دەرمانییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی نەخۆشی پارکینسۆن بەکاردەهێنرێت، کە نەخۆشییەکی دەمارییە و بە نیشانەکانی جووڵەیی وەک لەرزین، ڕەقبوون و خاوبوونەوەی جوڵە تایبەتمەندە, کە ئەم دەرمانە کاردەکات بە زیادکردنی ڕێژەی دۆپامین لە مێشکدا، کە مادەیەکە یارمەتی بەڕێوەبردنی جوڵەی جەستە و هەماهەنگی دەدات ئەمەش نیشانەکانی نەخۆشی پارکینسۆن کەمدەکاتەوە.

Sumycin یان Actisite یان Achromycin V.
tetracycline
تێتراسایکلین دژە زیندەیی سپێکترۆمی فراوانە و بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی جۆراوجۆری بەکتریا، لەوانە زیپکە، هەوکردنی بۆری میز، هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و ئەوانی تر.